لە کۆبوونەوەی لەتیف ڕەشید و بەرپرسی میت باسی چی کرا؟

(0) / / ئاسیا / تورکیا عێراق بەغدا لەتیف ڕەشید


Jan 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
ڕۆژی دووشەممە ئیبراهیم کاڵین بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە شاری بەغدا لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا باسی پەکەکە و سلێمانی و یەکێتی کراوە.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراقیش ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و بڕیارە سەربەخۆکان و گەیشتن بە لێک تێگەیشین لە سەر ئاسایشی سنورەکان لە گەڵ دراوسێکان کراوە.