بەریتانیا: لە لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی یەمەن بەردەوام دەبین

(0) / / ئەورووپا / دەیڤید کامیرۆن بەریتانیا ئەمریکا


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە هێرشە هاوبەشەکانی واشنتن و لەندەن لە پێناو لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی حوسییەکانی یەمەن بەردەوام دەبێت.
دەیڤید کامیرۆن ڕایگەیاند کە لە دوایین هێرشی سەر حوسییەکانەوە تا ئێستا 12 جار هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و ئەم هێرشانەش قبووڵکراو نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پەیامی ئەوە بە یەمەنییەکان دراوە کە هێرشەکان تا لاوازکردنیان لە ڕووی سەربازییەوە بەردەوام دەبێت.
کامیرۆن ڕایگەیاند کە ئەمریکا و بەریتانیا لە سەر قسەی خۆیان ماونەتەوە.