تەیف سامی لە حکومەتی هەرێم توڕەیە

(0) / / كوردستان / تەیف سامی هەرێمی کوردستان وەزیری دارایی عێراق


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دارایی عێراق توڕەبوونی خۆیی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.
تەیف سامی ڕایگەیاندووە کە پاش ئەوەی داوایانکردووە ناو و ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت حکومەتی هەرێم ئەو زانیارییانەی بە زمانی کوردی ناردووە و ناوی دووبارەش لە لیستی فەرمانبەراندا زۆر بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە زانیارییەکانی حکومەتی هەرێمدا زانیاری لە سەر ڕەگەزی نێر و مێی مووچەخۆران نەبووە، هەروەها خشتەی ناونیشانی وەزیفی و پلەکانیان و پارەکانیان پێنەدراوە و تەنیا ژمارەی پلەی وەزیفییان پێدراوە و زۆربەی ئەو زانیارییانەی پێیان گەیشتوون بە زمانی کوردی بووە.