داوا دەکرێت ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران نەگەڕێتەوە
(0) /
50 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوایان کردووە کە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران نەگەڕێتەوە و سیاسەتی زیاترکردنی گوشارەکان لە دژی تاران بەردەوام بێت.
ئەو نامەیە دەستپێشخەری دوو ئەندامی کۆماریخوازی کۆنگرێس بووە و لە ئاکامدا 50 ئەندام پاڵپشتی خۆیان بۆی دەربڕیوە.
ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانیان بە هەڵە ناو بردووە و ڕایانگەیاندووە کە ڕێگریی لە چالاکییەکانی ئەو وڵاتە نەکردووە./.
تێبينيێك بنێرە: