کۆنسووڵخانەی چین لە هەولێر بەشی ڤێزەی کردەوە

(0) / / كوردستان / چین هەولێر بەغدا


Jan 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
بەشی ڤێزە لە کۆنسووڵخانەی چین لە شاری هەولێر کرایەوە.
بە ئامادەبوونی باڵیۆزی چین لە بەغدا و کۆنسووڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر، بەشی ڤێزە لە کۆنسووڵخانەکە کرایەوە.
بەرپرسانی کۆنسووڵخانەی چین ڕایانگەیاندووە کە چیدی پێویست ناکات خەڵک بۆ وەرگرتنی ڤێزە سەردانی بەغدا یان ئیستەنبووڵ بکەن.
سووی وی باڵیۆزی چین لە عێراق لەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند کە کردنەوەی بەشی ڤێزە لە کۆنسووڵخانەکە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و پەیوەندییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هەر دوو لا زیاتر دەکات.