یەکێتی داوای بایکۆتکردنی پەرلەمانی عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / کاروان یاروەیس بەغدا عێراق


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بەغدا تا ڕۆژی پێنج شەممە 618 ملیار دینارەکە ڕەوانەی هەرێم نەکات پەرلەمانتارە کوردەکان دەبێت دانیشتنەکان پەرلەمانی عێراق بایکۆت بکەن.
کاروان یاروەیس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەبێت بەغدا تا ڕۆژی پێنج شەممە 618 ملیار دینارەکە بگەێنێتە هەولێر و بەڵێنی ئەوەش بدات کە بۆ مانگی داهاتوو ئەو پارەیە دواکەوتنی نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پەرلەمانتارە کوردەکان بە بایکۆت دەتوانن گرفت بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان درووست بکەن.