نەوەی نوێ پێداگری لە سەر دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچە لە بەغداوە دەکات
(0) /
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە لە هەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی ڕاستەوخۆی مووچە لە لایەن بەغداوە بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەێندراوێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقدا هاتووە کە واژۆی 81 پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە بۆ پشتیوانی لە جێبەجێکردنی نووسراوێکی پێشووی محەممەد شیاع سودانی سەبارەت بە دابەشکردنی ڕاستوخۆی مووچەی هەرێم لە لایەن بەغداوە.
نووسراوەکەی نەوەی نوێ لە لایەن پەرلەمانتارانی کۆمەڵ و یەکگرتووەوە واژۆ کراوە بەڵام واژۆی پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتیی لە سەر نییە.
تێبينيێك بنێرە: