پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / بافڵ تاڵەبانی نەینەوا کەرکوک


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە ڕۆژی یەک شەممە شاندەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆببنەوە.
ڕۆژی یەک شەممە 4 ی شوباتی 2024 هەر دوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە.
پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک و نەینەوا و هەروەها هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ڕیزی گرنگترین بابەتەکانی ئەو کۆبوونەوە دەبێت.
شاندەکەی پارتی لە لایەن فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاندەکەی یەکێتی لە لایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ئەم حیزبەوە سەرپەرشتی دەکرێت.