عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی بەغدا


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە پاش هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە، هیچ پەیوەندییەکی لە گەڵ واشنتن نەماوە.
محەممەد شیاع سودانی ڕایگەیاند کە دەبێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی بە ئەرکەکانی لە عێراقدا بێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق دژی هەر هێرشێکە بکرێتە سەر خاکەکەی، لە لایەن هەر وڵات و لایەنێکەوە بێت.
سودانی ڕایگەیاند کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەر داوای بەغدا دەستی بە کار کردووە و لە سەر داوای بەغداش کۆتایی بە ئەرکەکانی دێنێت.