پلاسخارت لە سەر دۆخی عێراق هۆشداری دەدات
(0) /
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە دۆخی ئەم وڵاتە هۆشداریی داوە.
جنین پلاسخارت ڕایگەیاند کە دۆخەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق خەراپە و خەریکە دۆخی ئەم وڵاتە لە دەست دەردەچێت.
ناوبراو سەبارەت بە هەرێمی کوردستان وتی کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە دواخراوە و ئەمەش بۆ هەرێم یارمەتیدەر نییە.
پلاسخارت لە میانەی وتارێکی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە بەزاندنی ئاسمانی عێراق لە لایەن فڕۆکەکانەوە بەردەوامە و لە هێرشەکانی ئەمریکادا 16 عێراقی کوژراون.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە دەبێت ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.
تێبينيێك بنێرە: