عێراق هۆشداری دەدات

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل عێراق


Feb 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ڕەفەح هۆشداریی داوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا کە ڕۆژی شەممە بڵاو بووەتەوە، نیگەرانی لە پلانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەی کەرتی غەززە دەربڕیوە و پێی وایە کە پلانەکە بۆ بەزۆر ئاوارەکردنی بەکۆمەڵی خەڵکی ڕەفەحە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە پێویستی زانیوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەو پلانەی ئیسرائیل بکات تا کارەساتێکی دیکەی مرۆیی لە باشوری غەززە ڕوو نەدات.