سەرۆکی دەزگای دادی ئێران سەردانی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراق غوڵامحوسێن موحسینی


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە سبەی سێ شەممە 13 ی شوباتی 2024، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە عێراق.
غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە وەڵامی بانگهێشتە فەرمییەکەی فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەر دوو دەزگای دادی ئێران و عێراق وەک ئامانجی سەردانەکە دیاریکراوە.
بڕیارە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە گەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق کۆببێتەوە.
بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران یەکێکی دیکە لە بەرنامەکانی ئەم سەردانە دەبێت.