بڕیاری دەستگیرکردن بۆ عیماد باجەڵان دەرچوو
(0) /
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغداد بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکرد.
بەپێی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی بەغداد، عیماد باجەلان شرۆڤەکار و کادری پارتی دیموکراتی کوردستان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە کە سکاڵاکە لەلایەن عودەی عەوام کازم ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە تۆمارکراوە.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" تۆمەتی سوکایەتیکردن بە حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران ئاڕاستەی عیماد باجەلان کراوە کە پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆندا ئاماژەی بەوەکردبوو کە حکومەتەکەی سودانی لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت، هەربۆیە دادگاش بڕیاریداوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکات".
تێبينيێك بنێرە: