حکومەتی هەرێم فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا دادەمەرزێنێت

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ دامەزراندنی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا.
لە نووسراوێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کراوە، هاتووە کە ڕەزامەندی دراوە بە هێنانەکایەی فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا.
ڕاشیگەیاندووە کە جیا لەو فەرمانگەیە بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان هەیە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.