سودانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی عێراقی کردەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق فەڵەستین بەغدا سودانی


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی ئەم وڵاتەی بە درووشمی پشتیوانی بۆ گەلی فەڵەستین لە بەغدا کردەوە.
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی عێراق بە درووشمی (بە فەڵەستین دەناسرێت) لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەوە کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا بە سەدان دامەزراوەی ڕۆشنبیری و چاپ و پەخشانگای عێراقی، عەرەبی و نێودەوڵەتی بەشدارییان هەیە.
سودانی ڕایگەیاند کە پەیامی کردنەوەی ئەم پێشانگایە ئەوەیە کە دۆخی عێراق بەرەو باشتربوون دەڕوات.
ڕاشیگەیاند کە کردنەوەی ئەم پێشانگایە بە پەیامی پشتیوانییە بۆ گەلی فەڵەستین.