یەکێتی سکاڵاکەی لە دادگای فیدراڵی ناکشێنێتەوە

(0) / / كوردستان / سەعدی ئەحمەد پیرە عێراق


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەتیکردووەتەوە کە حیزبەکەی سکاڵاکەی لە دادگای فیدراڵی بکشێنێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە بە میدیای یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کشانەوەی سکاڵاکەی یەکێتی و ئەو سکاڵایەش داوایەکی یاساییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دواکەوتنی بڕیاردان لە سەر ئەو سکاڵایە تاوانی یەکێتی نییە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سکاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردووە.