زانیاری نوێ لە سەر کاتی گەیشتنی 618 ملیار دینارەکە بڵاو بووەتەوە

(0) / / كوردستان / چرۆ حەمەشەریف بەغدا مووچە عێراق


Feb 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر کات کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی عێراق هێندرا، بەغدا 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
چرۆ حەمەشەریف ڕایگەیاندووە کە هەر کاتێک حکومەت هەمواری یاسای بودجەی ناردە پەرلەمان، کاری لە سەر دەکرێت و تا ئەو کاتەش 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی دەنێردرێت.
بە هۆی دواکەوتنی مووچە و دابەشنەکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023، ناڕەزایەتییەکی زۆر لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان درووست بووە.