لە گوڵەخانە شەڕ ڕوویدا
(0) /
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ یەک شەممە شەڕ لە نێوان هێزەکانی محەممەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵڵای حاجی مەحمود ڕوویداوە.
هێشتا هۆکاری شەڕەکەی نێوان سەرۆک و جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان دیار نییە.
دەوترێت کە لە سلێمانییەوە هێزێکی زۆری ئەمنی ڕەوانەی گوڵەخانە کراوە تا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لە ماوەی ڕابردوو گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوڵەخانە بووەتە بابەتێکی گەرمی میدیاکانی هەرێمی کوردستان.
تێبينيێك بنێرە: