دادگای فیدراڵیی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بانکە فیدراڵییەکان
(0) /
دادگای فیدراڵیی عێراق حکومەتی بەغدای پابەند کرد کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخاتە سەر بانکە فیدراڵییەکان و خەرجیشی بکات.
دادگای فیدراڵیی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و پێویستە سەرۆک وەزیرانی عێراق گەرەنتی قووت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات.
سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پابەند دەکرێن بە پێانی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان.
ڕاشیگەیاندووە کە دەبێت حکومەتی هەرێم زانیاری ورد لە سەر مووچەخۆران ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات و داهاتی هەرێمی کوردستانیش مانگانە بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق.
تێبينيێك بنێرە: