ئەحمەد حاجی ڕەشید: گەشت لە بەرپرسانی هەرێم قەدەغە دەکرێت
(0) /
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان خۆیان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بدزنەوە، گەشتی دەرەوەیان لێ قەدەغە دەکرێت و دەست بە سەر موڵک و ماڵیاندا دەگیرێت.
ئەحمەد حاجی ڕەشید سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاندووە کە لە هەر چوار بڕگەی ئەو بڕیارەدا لە سەر مووچە وشەی الزام، واتە پابەندبوون لە سەرەتاوە هاتووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەر خۆدزینەوەیەک لە لایەن بەرپرسانی هەرێمەوە، دەبێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵیاندا دەگیرێت و گەشتی دەرەوەشیان لێ قەدەغە دەکرێت.
ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکانەوە وتی کە بەرپرسیاریەتی نەمانی کۆتای تورکمان و ئەرمەن و مەسیحی بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی ئەو بە ناو نوێنەری کۆتایانەوە بوو کە لە بری نوێنەرایەتی پێکهاتەکانیان نوێنەرایەتی لایەنێکی سیاسییان دەکرد، بەرپرسیاری دووەم پارتی دیمۆکراتی کوردستانە کە نەیهێشت ئەو پێکهاتانە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت.
تێبينيێك بنێرە: