مەسرور بارزانی سەردانی هەڵەبجەی کرد

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی هەڵەبجە هەرێمی کوردستان


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە هەڵەبجە و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا مۆنیۆمێنتی شەهیدانی ئەم شارەی بەسەرکردەوە.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 22 ی شوباتی 2024 گەیشتە هەڵەبجە و سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی شارەکەی کرد و بەشە جیاجیاکانی بەسەرکردەوە.
یەکێک لە کارەکانی ئەم سەردانەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە، دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی تووەقوتە کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و پرۆژەیەکی ستراتیژییە کە لە ساڵی 2008 ەوە نەخشە و دیزاینی بۆ داڕێژراوە و بڕیارە بە بودجەی زیاتر لە 31 ملیار دینار بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.