محەممەد حاجی مەحمود: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لێدانە لە قەوارەی هەرێم
(0) /
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی دادگای فیدراڵی لێدانی بزمارە لە تابوتی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
محەممەد حاجی مەحمود پەیامێکی لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە پەرلەمانی کوردستان و مووچە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی دادگای بەغدا لە 21 ی شوباتی 2024 لە سەر بودجە و مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەراوێزەکانی، بڕیارێکی سیاسی و پڕ لە ڕق و کینە دژ بە هەرێمی کوردستان و قەوارەی سیاسی هەرێم و گەلی کورد و دژی دیمۆکراسی و مافی کەمایەتی و دەستخستنە ناو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دادگای فیدراڵی پەرلەمانی کوردستانی کەمتر لە دەسەڵاتەکانی مەجلیسە تەشریعییەکەی بەعسی عێراق و مەنتیقەی حوکمی داناوە.
محەممەد حاجی مەحمود هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەڵوەشانەوەی 11 کورسی کەمینەکان لە پەرلەمانی کوردستان سەربڕینی دیمۆکراسی و مافی کەمینەکانە.
ڕاشیگەیاندووە کە قبووڵکردنی ئەم بڕیارە لێدانە لە تابوتی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
تێبينيێك بنێرە: