پارتی لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هاتە دەنگ

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عێراق مەسعود بارزانی


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی بە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستوورییەکانی هەرێم و بنەما فیدراڵییەکان ناو بردووە.
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی تاوتوێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق کرا.
پارتی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق بە پێچەوانەی دەستوور ناو بردووە و جەختی لە چەند خاڵێک کردووەتەوە کە بریتین لە:
1 - داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پشتیوانیکردنیان لە بەشداری و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەکان.
2 – پشتیوانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت تا لە گەڵ حکومەتی عێراق وتووێژەکانی لە سەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووردا بەردەوام بێت.
3 – بڕیاری پێویست بە یاسای ژمارە یەک ی ساڵی 1992 ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێک لە بڕگەکانی بە پێچەوانەی دەستوور و سرووشتی لێکجیایی دەسەڵاتەکانە.