باڵیۆزی ئەمریکا: ژمارەی هێزەکانمان لە عێراق زیاد ناکەین

(0) / / ئاسیا / ماسیۆ تۆلەر


Apr 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا وتی کە نیازی زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانمان لە عێراق نییە.

ماسیۆ تۆلەر وتی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر داوای حکومەتی بەغدا و بۆ شەڕی دژ بە داعش بووە.

تۆلەر وتی کە هێرشی سەر باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە.

وتیشی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هیچ کات داناخرێت.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بەندە بە ڕێژەی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە./.