باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: دۆخی عێراق وەک ئەفغانستان نییە

(0) / / ئەمەریکا / ماسیۆ تۆلەر


Aug 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئەمریکا هەر جۆرە لێکچوونێکی دۆخی عێراق و ئەفغانستانی ڕەتکردەوە و وتی کە ئەرک و ڕاسپاردەی ئەمریکاش لەم دوو وڵاتە جیاوازی هەبووە.

ماسیۆ تۆلەر لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی حەدەس، هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراقی بە گرنگ ناو برد و وتی کە دواکەوتنی ئەو پرۆسەیە عێراق بەرەو دۆخێکی دژوارتر دەبات.

ناوبراو وتی کە هەڵبژاردنەکان خواستی سەرەکی خەڵکی عێراقە و بەڕێوەنەچوونی دەتوانێت نیگەرانی زۆری بە دواوە بێت.

تۆلەر وتی کە کازمی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ سەرکەوتوو بووە و واشنتن لە گرنگی و پێگەی عێراق ئاگادارە.

باڵیۆزی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە و هاوپەیمانان لە سەر داوای فەرمی حکومەتی بەغدا بووە و لە ئێستادا لە کۆتا قۆناغی شکستی تەواوی داعشدان و هێزەکانی عێراق دەتوانن ئەم ئەرکە بە کۆتایی بگەێنن./.