لەتیف ڕەشید: تا نەهامەتییەکانی گەلی فەڵەستین بەردەوام بێت ناوچەکە سەقامگیر نابێت
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی نایەوێت ببێتە خاڵی هێرشکردنە سەر هیچ لایەنێکی ناوچەیی.
لەتیف ڕەشید ڕۆژی شەممە 24 ی شوباتی 2024 لە شەشەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا وتی: ئەو سیاسەتەی عێراق کە لە دوای ڕووخانی دیکتاتۆرییەت و لە لایەن حکومەتە جیاجیاکانەوە پەیرەو دەکرێت و پەرەیپێدراوە، لە سەر بنەمایەکی بنەڕەتی داڕێژراوە و بریتییە لەوەی عێراق هەمیشە لایەنێکی چالاکە بۆ لێک تێگەیشتن و پێکەوەژیانی ناوچەیی.
ناوبراو سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوچەکەش جەختیکردەوە کە تا کێشە و نەهامەتییەکانی گەلی فەڵەستین بەردەوام بێت ناوچەکە ڕووی سەقامگیری بە خۆوە نابینێت.
تێبينيێك بنێرە: