مەسرور بارزانی سەردانی ئەمریکا دەکات
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکا دەکات و سەردانەکەشی لە سەر داوای وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بانگهێشتی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی واشنتن دەکات. بلینکەن لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس بانگهێشتی مەسرور بارزانی کردبوو سەردانی ئەمریکا بکات.
بڕیارە مەسرور بارزانی لەو سەردانەدا لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆببێتەوە و دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکات.
تێبينيێك بنێرە: