نەبیل مەرسومی باس لە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
(0) /
شارەزایەکی ئابووریی عێراق پرسیار دهكات و دهڵێت:چی روودەدات ئەگەر هەرێم بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەتبکاتەوە؟ شارەزا ئابوورییەکەی عێراق دەڵێت: یەکێک لە ئەگەرەکان نەناردنی برەپارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
نەبیل مەرسومی شارەزای ئابووری و مامۆستای زانکۆ سەبارەت بەم پرسە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر بێتو حکومەتی هەرێم ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدراڵی رەتبکاتەوە ئەوا دوو ئەگەر هەیە:
ئەگەری یەکەم: یان بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە دەگاتە (775) ملیار دیناری مانگانە لە بودجەی گشتی عێراق خەرجدەکات بە بێ ئەوەی هیچ داهاتێکی نا نەوتی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە رادەستبکرێت، لەکاتێکدا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش راگیراوە ئەوا کورتهێنان لە بودجەی گشتی عێراق گەورەتر دەبێت.
ئەگەری دووەم: بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت تا حکومەتی هەرێم هەموو داهاتەکەی رادەستی بەغدا نەکات، ئەوا کێشەو گرفتەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، چونکە داهاتی نانەوتی هەرێم تەنها بەشی یەک لەسەر سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
تێبينيێك بنێرە: