مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمریکا


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا.
سەردانەکەی مەسرور بارزانی لە سەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە و ئەندامانی شاندەکەی هاوڕێی بریتین لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم.
بڕیارە لە سەردانەکەیدا مەسرور بارزانی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی توتوێ بکات.