سۆران عومەر چی لە سەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت؟
(0) /
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بەغدا هەندێک زانیاریی لە سەر بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی بڵاو کردووەتەوە.
سۆران عومەر لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری ئەوەیان سەلماندووە کە هەرێم پابەندبوونی نییە و داوایان لە دادگا کردووە ئەوان بەرپرسیار نین لە پێدانی ڕاستەوخۆی مووچەی هەرێم.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە هەموو بڕیارەکەدا حکومەتی هەرێم بە وشەیەکیش نەیتوانیوە وەڵامی ئەوە بداتەوە کە بۆچی پابەند نەبووە بە پێدانی زانیاری و بەڵگەی داهات و خەرجی و وەڵامی تێبینییەکانی چاودێری دارایی لە سەر لیستی مووچە نەداوەتەوە.
سۆران عومەر ڕایگەیاندووە کە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە جێگیرکردنی لە بانکە حکومییە فیدراڵییەکان.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بابەتی زۆر گرنگی تێدایە لە سەر پابەندبوون و پابەندنەبوونی هەرێم و لیستی مووچە و داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان.
تێبينيێك بنێرە: