کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەرمینیا و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان
(0) /
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌رمینیا رایانگه‌یاند كه "ئاشتی تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه و نه‌وه‌كانی داهاتووه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 29ی شوباتی 2024، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له ڤاهگن خاچاتوریان، سه‌رۆكی ئه‌رمینیا كرد.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌رمینیا ستایشی پێشكه‌وتن و ئارامیی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ڕۆڵی بارزانیی له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ئارام و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕۆیی به‌رز نرخاند".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆكی پارتی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئه‌رمینیای كرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی ئه‌رمینیا دا و سوپاسی سه‌رۆك و وڵاتی ئه‌رمینیاشی كرد بۆ ڕێزگرتن له مافه‌كانی كوردانی نیشته‌جێیی وڵاتی ئه‌رمینیا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوون كه ئاشتی تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه و نه‌وه‌كانی داهاتووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا جه‌خت له قووڵكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌رمینیا كرایه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره بوو و سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه.
تێبينيێك بنێرە: