ئەردەن پێشنیارێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین – ئیسرائیل خستەڕوو

(0) / / ئاسیا / مەهەند مەبیزین فەڵەستین ئیسرائیل ئەردەن


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەردن جارێکی دیکە جەختی لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕی غەززە و پێویستی پابەندبوونی ئیسرائیل بە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردەوە.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی ئەردەن و وەزیری پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ تاکە چارەسەری کێشەی فەڵەستینە.
مەهەند مەبیزین وتی کە عەبدوڵڵای دووەم شای ئەردەن لە سەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و لە کۆبوونەوەکانی لە گەڵ سەرکردەکانی جیهان جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین و ئیسرائیل دەتوانێت وەک تاکە چارەسەر جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر تەل ئەبیب دەیەوێت ناوچەکە ڕووی ئاشتی و سەقامگیری بە خۆوە ببینێت، دەبێت دان بە چارەسەری دوو دەوڵەتیدا بنێت کە لە سەر ئاستی جیهانیدا پشتیوانی دەکرێت.