پێگەی عێراق لە ڕووی ئازادییەوە لە ئاستی جیهان ئاشکرا بوو

(0) / / ئاسیا / فریدم هاوس عێراق


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
 
ڕێکخراوی فریدم هاوس یان ماڵی ئازادی ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیی سەبارەت بە دۆخی ئازادی لە وڵاتانی جیهان بڵاو کردووەتەوە.
ڕاپۆرتەکەی فریدم هاوس پەیوەندی بە دۆخی ئازادی لە وڵاتانی جیهان لە کانوونی دووەمی 2023 تا کانوونی یەکەمی هەمان ساڵەوە هەیە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە دۆخی ئازادی لە جیهان بۆ هەژدەیەمین ساڵی بەردەوام پاشەکشەی کردووە.
فریدم هاوس ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2023 مافە سیاسییەکان و ئازادی مەدەنی لە 52 وڵات دابەزیوە و تەنیا لە 21 وڵات باشتر بووە.
سوریا لە نێو وڵاتانی عەرەبی پلەی یەکەمی نەبوونی ئازادیی هەیە.
عێراق بە 30 ئیمتیاز لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکەدایە و بە وڵاتانێکی نائازاد هەژمار دەکرێت.
لە نێو وڵاتانی عەرەبی، سعوودیە، لیبیا، یەمەن، بەحرەین، میسر، ئیمارات، عۆمان و قەتەر هەموو لە دوای عێراقەوە ناویان هاتووە.
تونس بە 51 ئیمتیاز باشترین دۆخی ئازادیی لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا هەبووە و بە ڕادەیەک دەتوانین بە وڵاتێکی ئازاد ناوی ببەین.