جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات

(0) / / كوردستان / عێراق ئۆسترالیا هەرێمی کوردستان


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق کۆبووە.
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ گلین مایڵز بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای تاوتوێ کرد.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی کە تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جیدییە و گرووپە تیرۆریستییەکان لە بۆشاییەک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.
تاڵەبانی جەختی لە سەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کردەوە و وتی کە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پێویست دەزانین.