مەسعود بارزانی: دەبێت دەسکەوت و ئامانجەکانی ڕاپەڕین پارێزراو بن

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی دیمۆکراتی کوردستان


Mar 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی بە بۆنەی ڕاپەڕینەکەی 5 ی ئازاری 1991 ی خەڵکی کوردستان، هاتووە کە پێویستە دەسکەوت و ئامانج و بەهاکانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بکرێن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نابێت لە هیچ دۆخ و لە ژێر هیچ گوشارێکدا ئەو دەسکەوت و ئامانجانە لەبیر بکرێن و بشێوێندرێن.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕاپەڕین درێژکراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگری و ماندوبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەکانی کوردستان بووە و بووە هۆکاری هیوا و دەستپێکێکی نوێ لە ژیانی خەڵکی کوردستاندا.