چەند پارت و لایەنی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە؟

(0) / / فایلی تایبەت / کوردستان عێراق


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری 10 ی حوزەیرانی 2024 بەڕێوە بچێت.
بە پێی لیستێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تا ئێستا 38 پارت و لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق خۆیان تۆمار کردووە.
17 لەو حیزبانە لە هەرێمی کوردستان و 21 ی دیکە لە عێراق خۆیان تۆمار کردووە.
ئەو پارتانەی لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، بریتین لە:
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی سۆسالیست دیموکراتی کوردستان
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی شیوعی کوردستان- عێراق
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی عێراق
یەکگرتووی ئیسلامی لە کوردستان- عێراق
یەکێتی بەیت نەهرەینی نیشتمانی
بزووتنەوەی دیموکراتیی ئاشووری
پارتیی یەکێتی دیموکراتی کلدانی
پارتی چاکسازیی تورکمانی
پارتیی نیشتمانیی ئاشووری
پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
ئەنجوومەنی نەتەوەی کلدانی
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان- عێراق
ئەو پارتانەی لە فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراون، بریتین لە:
حیزبی رزگاریی کورستان
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامیی نەتەوەی کورد
بزووتنەوەی دیموکراتی بۆ تورکمانی کوردستان
پارتی یەکێتیی تورکمانیی عێراق
پارتی رزگاری نەتەوەی تورکمان
پارتی برایەتی تورکمان
پارتی پارێزگارانی کوردستان
 بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی لە کوردستان
بزووتنەوەی تورکمانی سەربەخۆ
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کوردستان
پارتی گەلی تورکمانی عێراقی
پارتی هاوسۆزی تورکمانی کوردستانی
بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان/ عێراق
کۆنگرەی رزگاریی کوردستان
حیزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان/ عێراق
پارتی سەربەخۆی کوردستان
پارتی بنیادنانی دیموکراتی کوردستان
هاوپەیمانیی نیشتمانی
پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان
بڕیارە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بە بێ کورسی کۆتاکان و لە 4 بازنەدا بەڕێوە بچێت.