لە بەغداوە داوای داخستنی دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوایکردووە کە حکومەتی بەغدا کۆتایی بە بوونی دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بێنێت.
فالح خزعەلی سەرۆکی لێژنەی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە 22 دەروازەی نافەرمی لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی حکومەتی ناوەندە و پێویستە کۆتایی بەو دەروازانە بهێندرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی عێراق بە زووترین کات بە ڕێگای یاسایی کۆتایی بە بوونی دەروازە سنورییە انفەرمییەکان بهێنێت.
خزعەلی ڕایگەیاند کە سیستەمی بە ئەلیکترۆنیکردن لە دەروازە سنورییەکان گرنگە و پێیستە بخرێنەسەر وەزارەتی دارایی و حکومەتی عێراق، لە بەر ئەوەی کە مەترسییان بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و کەرتی پیشەسازی هەیە.
تێبينيێك بنێرە: