پلانێکی 10 ساڵەی ئیسرائیل بۆ کەرتی غەززە ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئاسیا / غەززە ئیسرائیل


Mar 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل پلانێکی 10 ساڵەی تایبەت بە کەرتی غەززەی ئامادە کردووە.
ڕۆژنامەی الشرق الاوسط بە پشت بەستن بە زانیاری یەکێک لە میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە دەیەوێت هێزە سەربازییەکانی بۆ ماوەی 10 ساڵ لە کەرتی غەززە بهێڵیتەوە و پێی وایە کە سوپا پێویستی بەم ماوەیە هەیە تا دۆخی غەززە هاوشێوەی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین لێبکات.
بە پێی ئەو زانیارییانەش، قۆناغی یەکەمی شەڕ کە بە لای ئیسرائیلەوە قۆناغی لەناوبردنی حەماس و سەرکەوتن ناو نراوە، یەک یان دوو ساڵ درێژەی دەبێت بەڵام گۆڕینی دۆخی کەرتی غەززە هاوشێوەی کەرتی خۆرئاوا پێویستی بە 8 سآڵ هەیە.
ئیسرائیل نایەوێت لە ڕووی سەربازییەوە غەززە کۆنتڕۆڵ بکات یان سیاسەتی درووستکردنی شارۆچکەکان لەم ناوچەیە جێبەجێ بکات بەڵام دەیەوێت غەززە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکات.