ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لێژنەی هاوبەشیان پێکهێنا

(0) / / ئاسیا / کۆشکی سپی


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە واشنتن و تەل ئەبیب ڕێکەوتنیان کردووە کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران لێژنەی هاوبەش پێک بێنن.

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە کە ئامانج لە پێکهێنانی ئەو لێژنەیە گرنگیدانە بە هەڕەشەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و مووشەکە دوورمەوداکانی ئێران.

بەیاننامەکەی کۆشکی سپی لە پاش کۆبوونەوەی هەر دوو شاندی ئەمریکا و ئیسرائیل لە واشنتن بڵاو بووەتەوە./.