ڕێبوار کەرێم: پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵامی داخوازیەکانی عێراق بداتەوە

(0) / / چاوپێكەوتن / زایەڵە عێراق


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەندامێکی پێشوی پەڕلەمانی عێراق باس لەوەدەکات نزیکەی دە ساڵە ناکۆکی لەسەر پرسی مووچە لە  نێوان هەولێر و بەغدادا سەری هەڵداوە و تاوەکو ئێستا ئەو پرسە چارەسەر نەکراوە  ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە چارەسەرە بنەڕەتیەکان پێشکەش دەکرێن بۆ کێشەی مووچە بەدڵی لایەک لە لایەکان نییە.

ڕێبوار کەرێم پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند:  ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٠ پرۆژەیەکمان پێشکەشکرد وەک و چارەسەرێک بۆ کۆتای هێنان بە پرسی مووچە وئەویش دابەشکردنی بوو لەڕێگەی بەغدادەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوپرسە چارەسەرنەکراوە ئەویش بەهۆی ئەوەی لە لایەکەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد ڕێک نەکەوتووە و  لەلایەکی دیکەشەوە ئێستا کە چارەسەرە بنەڕەتیەکان پێشکەش دەکرێن بۆ کێشەی مووچە بەدڵی لایەک لە لایەکان نییە.

وتیشی، ئێستا چارەسەرکی گونجاو دۆزراوەتەوە و لەڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە بڕیاردراوە کە مووچە بەنیشتیمانی بکرێت کە ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە و پێویست دەکات هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو داخوازینەی عێراق بداتەوە بۆئەوەی بەزوترین کات ئەو کێشەیەچارەسەربکرێت کەئەوەش لە بەرژەوەندی هەردولایە و لە سەروی هەموشیانەوە کۆتای بە نەهامەتییەکانی خەڵک دێت.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایە  خەڵک دەتوانێت چی ڕێگایەک بگرێتەبەر بۆ دەربازبون لەم دۆخە، پەڕلەمانتارەکەی پێشوی عێراق ئاشکرای کرد، دەست بەسەرداگرتنی مووچە زیانێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دەدات و بێمتمانەییەکی زیاتر دروست دەکات لە لایەن خەڵکەوە بەرامبەر بەدەسەڵات و بەداخەوە بۆ دەربازبون لەم دۆخەش خەڵک ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێت، چونکە خەڵک ئەوەی لەسەری بوو ئەنجامیدا، تەنها یەک ڕێگا لەبەردەم خەڵکدا ماوە ئەویش ئەوەیە کە لەنزیکترین هەڵبژاردندا کەبڕیارە ئەنجام بدرێت سزای دەسەڵات بدات، سزایەک کە ببێت بەدەرس بۆ هەرهێزێکی دیکە کە لەداهاتوودا بیەوێت ئیدارەی ئەم وڵاتە بدات.

ڕێبوار کەرێم پەرلەمانتاری پێشووی عێراق باسی لەوەشکرد: حکومەتی عێراق هەر بڕە پارەیەکی ناردبێت بەگوێرەی ئەو لیستە ناردویەتی کە هەرێم ڕەوانەی کردووە، بۆیە ئەگەر لیستەکە گرفتی نەبێت و حکومەتی عێراق لەبەرامبەردا کەمتەرخەم بێت ئەوا پەڕلەمانتارانی کورد لە بەغداد دەتوانن داوای ڕونکردنەوە لەحکومەتی عێراق بکەن کە بۆچی مووچەی بەتەواوەتی ڕەوانەنەکردووە، بەڵام دەبینین عێراق ڕۆژانە بڕەپارەیەک دەنێرێت کە ئەوەش دەرئەنجامی ئەو لێوردبونەوانەیە کە لە لیستی مووچەکاندا لەلایەن عێراەوە ئەنجام دەدرێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەگەر هەرێم بەڕێکی لیستی مووچە بنێرێت ئەوا حکومەتی عێراقیش مووچە ڕەوانە دەکات، بەڵام ئەوەندەی ئاگادارین هەرێم هەندێک لیست ڕەوانەی بەغدادناکات کەئەوەش گرفت دروست دەکات بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کە دەبێت هەرێم بەزوی ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ عێراقدا کۆتایی پێبهێنێت.