سەرۆك کۆمار: دەسەڵاتی دادوەری پایەیەکی سەرەکییە لە بونیادنان و پێشخستنی کۆمەڵگەدا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان فایەق زێدان د.لەتیف جەمال ڕەشید


Mar 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە میانی دیدارەکەدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-3-2024 لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، تاووتوێی بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی وڵات و رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چەسپاندنی هێزی یاسا و دادپەروەریدا کرا.
سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، دەسەڵاتی دادوەری پایەیەکی گرنگی دەوڵەت و بناغەی بونیادنان و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەیە، کە  لەڕێگەیەوە ماف و موڵک و ماڵی هاووڵاتیان دەپارێزرێت، هاوکات دادپەروەریی بەدیدێت و  یاسا جێبەجێ دەکرێت، جگە لەوەی بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ستەملێکراوان دەکرێت و ئاسایش و سەقامگیری دەچەسپێنێت.
سەرۆك کۆمار ستایشی ڕۆڵ و دەسەڵاتی دادوەری کرد لە جێبەجێکردنی یاساکان، کە سیستمی سیاسی و دیموکراسی دەپارێزن و پێگەی عێراقیش پتەودەکەن.
لەبەرامبەریشدا، دادوەر فایەق زێدان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجومەنی دادوەری لە ڕێگەی دامەزراوەکانیەوە کاردەکات بۆ چەسپاندنی ماف و بەهاکانی دادپەروەری بۆئەوەی ببێتە پاڵپشتی ڕاستەقینە لە پاراستنی مافە تایبەت و گشتییەکان.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەنی دادوەری ڕێبازێکی ڕوونی پیادە کردوە بۆ پتەوکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و خۆبەدوورگرتن لە هەر دەستێوەردانێک یان فشارێك. سەرەڕای پشتگیریکردنی بە هەموو شێوەیەك تا بێگەردی و بەهێزی تواناکانی دەستەبەربکات.
هەر لەدیدارەکەدا باس لەهەماهەنگی و هاریکاری نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی دادوەری کرا لە دەرکردن و پەسندکردن و داڕشتنی یاساکان، کە خزمەتی هاووڵاتیان بکات.