ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگه بەنداو


Mar 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ بەراورد بە چەند ساڵی ڕبردوو لەم ساڵدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ڕایگەیاند: ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لەمساڵدا بەراورد بەساڵی پار ١٤ مەتر زیادی کردووە بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان وتیشی: لە ئێستادا تەنها ٤ مەتری ماوە  بۆ ئەوەی بەنداوەکە بەتەواوەتی پڕبێت و بگاتە ئاستی سەرڕێژبوون. ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ڕونیشی کردەوە: لە دوای ساڵی ٢٠١٩ وە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نەگەیشتۆتە ئەم ئاستەی ئێستا بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.