هەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەست پێدەکات
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ناوخۆی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوە دەچێت و تێیدا هەڵبژاردن بۆ باژێروانی مەکۆکە و ئەندامانی دەستەکە دەکرێت.
ساڵح میروەیس، بەرپرسی ژوری راگەیاندنی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند: لە دوای بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە دەرکرا، وابڕیارە ئەمڕۆش هەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوە بچێت و تێیدا دەستە هەڵدەبژێرێتەوە،
وتیشی:ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گرنگیشە بۆ ڕێکخستنەوە و تەحەدایەکی تریشە بەتایبەت لەم کاتەدا کە لەبەردەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانداین.
ساڵەح میروەیس، بەرپرسی ژوری راگەیاندنی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، ڕونیشی کردەوە: ئەم هەنگاوی هەڵبژاردنە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی بە گڕوتینێکی زیاترەوە بگەڕێینەوە ناو خەڵک و وەدوابەدوای ئەم هەنگاوە بزوتنەوەی گۆڕان هەنگاوی دیکەشی بەدەستەوەیە ئەویش ئەوەیە دوای ئەم هەڵبژاردنە .ناوخۆیانە هەڵبژاردن بۆ دەستەی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری بزوتنەوەکە دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: