دواکەوتنی مووچە بووەتەهۆی لاوازبونی جموجوڵی بازاڕ

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگە کوردستان


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - شارەزایەکی بواری ئابوری ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە خواستی کارا واتا خواستی کڕیار لەسەر کڕینی کاڵا و شتومەک. بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەجۆرێک کەمی کردووە کە لەگەڵ داهاتی مووچەخۆردا یەکناگرێتەوە . دکتۆر خالد مەحمود، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ئابوری باس لەوەدەکات: دواکەوتنی مووچە، بووە بەهۆکاری ئەوەی کە خواستی هاوڵاتیان لەسەر کڕینی کاڵا و شتومەک بە ڕێژەیەکی زۆر  کەمبکات و ئەمەش بووەتەهۆی لاوازبونی جموجوڵی بازاڕ و هەروەها زیادبونی ڕێژەی بێکاری. وتیشی: بەداخەوە هەرچەندە پێدانی مووچە دوابکەوێت،ئەوەندەش ئەو متمانەیەی کە لەنێوان هاوڵاتی و حکومەتدا هەیە لاوازدەبێت . دکتۆر خالد مەحمود، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری ئابوری ئاشکرای دەکات: کاریگەری دواکەوتنی مووچە بەجۆرێکە کە متمانەی وەبەرهێنانی ناوخۆی و بیانیشی لەسەربازاڕی هەرێم تەواو لاوازکردووە، چونکە وەبەرهێنێک بەرلەوەی بییەوێت پارەکەی بەگەڕ بخات و  وەبەرهێنان بکات هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بازاڕدەکات کە دەبینێت خواستی ئێستای هەرێمی کوردستان بەوجۆرە لاوازە ئەوا دەست لەوەبەرهێنان هەڵدەگرێت و دەبێت چاوەڕێ بکات تائەوکاتەی دۆخی ئابوری و پرسی مووچە یەکلای دەبێتەوە.