پەڕلەمانتارانی یەکێتی یاداشێک دەدەنە سەرۆک وەزیرانی عێراق

(0) / / كوردستان / ڕوانگه


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - پەڕلەمانتارانی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق، یاداشتێک لە بارەی داننان بە هەرسێ زانکۆی گەرمیان و چەرمۆ و ڕاپەڕین، ڕادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: یاداشتێکی هاوبەشمان لەگەڵ پەڕلەمانتاران ، سروە محەمەد ، سۆزان مەنسور، پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە لە بارەی داننان بە هەرسێ زانکۆی گەرمیان و چەرمۆ و ڕاپەڕین. وتیشی:داوام لە سەرۆک وەزیران کرد، دۆسیەی داننان بە زانکۆی گەرمیان یەکلابکرێتەوە، و وەزیری خوێندنی باڵا راسپێردرێت بڕیاری پێویست بدات. بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق ئاشکرایشی کرد: سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا هەوڵی جدی بدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە. کاروان یاروەیس ڕونیشی کردەوە: هەر لەو چوارچێوەیەشدا داوامان لەسەرۆک وەزیران کرد کە پرۆژەی تەلبەندکردنی سنوری (هەرێم-ئێران) بەتەواوەتی رابگرن، کە بۆتە ماییەی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکە و زیادەرەوی زۆری تێدایە. کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق، باسی لەوەشکرد: سەرۆک وەزیران بەبایەخەوە لە داواکارییەکییەکانی ڕوانی و ڕایگەیاند پێشتر لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی بوو، وەزیری داد ئجرائات کراوەو وەزیری ناوخۆی راسپاردوە چارەسەری بکات، ڕاشیگەیاند بڕیاری پێویست لەمبارەیەوە دەدەین. بڕیاردەرەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەی خستەڕوو: کە بۆ چارەسەرکرەنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ئەو داواکاریانەی خراونەتەڕوو، سەرۆک وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش بەپەلە لەنێوان فراکسیۆن و نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێکبهێنرێت.