رێککەوتننامەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری لە وڵاتی ئیمارات واژۆکرا
(0) /
ڕوانگە - بە مەبەستی خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دوێنێ دووشەممە ئالان حەمەسەعید ساڵح " وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی راوێژکاران و بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەت، پێشوازی لەبەڕێز "ئەحمەد ئەلزاهری" کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.
لەدیدارێکدا باس لەهەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆنسوڵخانەی ئیمارات کرا، دواتر لەرێگەی ئۆنڵاین بەئامادەبوونی "عمر بن سلطان العلماء" وەزیری دەوڵەت بۆ زیرەکی دەستکرد و ئابووری دیجیتاڵی و جێبەجێکردنی کار لەدورەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێری قوتابخانەی دیجیتاڵی، رێککەوتننامەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەکنەلۆجیا و زانیاری لەوڵاتی ئیمارات و قوتابخانەی دیجیتاڵی واژۆکرا ، به مەبەستی ئامانجێكی هاوبەش كە بريتيه له بەرزكردنەوە و باشتركردنی ئاستی فێربوون و فێركردنی زیاتر و ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و قوتابیان .
جێگەی ئاماژە پێکردنە قوتابخانەی دیجیتاڵی بۆ دەستپێکردنی پلاتفۆرمی نوێی فێربوونی دیجیتاڵی دامەزراوە بە ئامانجی داڕشتنی داهاتووی پەروەردەی جیهانی لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەڵۆژیای مۆدێرن بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن بەشێوەی دیجیتاڵی.
تێبينيێك بنێرە: