وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵا و سەرۆکی لقی سلێمانی و هەولێری سەندیکای هونەرییە کشتوکاڵییەکان کۆبۆوە
(0) /
ڕوانگه بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی باڵا و سەرۆکی لقی سلێمانی و هەولێری سەندیکای هونەرییە کشتوکاڵییەکان، بەمەبەستی هەماهەنگی و تاوتوێکردنی داواکاری سەندیکاکە، کە لەماوەی رابردوو لەرێگەی لقی سلێمانی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کرابوو.
داواکاریەکەیان بەرزکرایەوە بۆ دیوانی وەزارەت بەمەبەستی هەموارکردنەوەی ڕێنمایی ژمارە( 4 ) ی ساڵی 2022 ی تایبەت بە یاسای ژمارە (20) ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیاری پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان ،تایبەت بەپێدانی دەرفەتی زیاتر بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە و نووسینگە کشتوکاڵییەکان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر.
لەدوای کۆبونەوەیان لەگەڵ لێژنەی یاسایی وەزارەت و خستنەرووی سەرنج و تێبینیەکانیان ،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا بە هەموارکرنەوەی ڕێنماییەکە و جێکردنەوەی پێشنیار و داواکارییەکانی سەندیکای هونەرییە کشتوکاڵییەکان ، وەکو هەنگاوێکی گرنگی تایبەت بە پاڵپشتکردنیان، کە زیاتر لە (21) دەرفەتی جۆراو جۆری سەرپەرشتی کشتوکاڵی لە خۆگرتووە لە بواری پڕۆژە کشتوکاڵییە جیاجیاکان بۆ دەرچووانی پەیمانگە و ئامادەییە کشتوکاڵییەکان.
تێبينيێك بنێرە: