بڕیارێکی گرنگ لەبارەی کرێی خوێندنەوە دەرکرا
(0) /
ڕوانگە - لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی دارایی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و لەسەر داوای وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینوەی زانستی، ئەنجومەنی وەزیران جارێکی دیکە داشکاندنی بۆ کرێی خوێندنی پارالێڵ بۆ خوێندکارانی ئێواران و دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا، کرد
لەسەر داواکارای دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی وەزیران بریاریدا ٪٢٠ تر داشکاندن لە کرێی خوێندن بکات و کۆی داشکاندن بۆ ئەمساڵی خوێندن ٪٨٥ دەبێت
کۆی داشکاندنەکان لە کرێی خوێندنیی پارالێل و ئێواران و دبلۆم و بەکالۆرێۆس و دبلۆمی باڵا وماستەر و دکتۆرا ئەمساڵی خوێندن بریتی دەبێت لە ٪٨٥ لە کرێی خوێندنی کۆی ساڵەکە واتا تەنھا لە ٪١٥ی کرێی خوێندن دەدرێت.
تێبينيێك بنێرە: