وەزارەتی پەروەردە داوایەک ئاراستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگه


Mar 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری ژینگە پارێزی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەربەوەزارەتی پەروەردە و هەروەها بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی پەروەردە، کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٣/٣١ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم داوایەک ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکات وەزارەتی پەروەردە داوادەکات، لەوڕۆژەدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، بەشداری لە چالاکی ژینگەپارێزیدا بکەن و لەوڕۆژەدا پێویستە چالاکی نەمام چاندن و هەڵمەتی پاککردنەوە و هەر چالاکییەکی تر کەخزمەت بە پاراستنی ژینگە بکات لە ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام بدرێت. ئەوەش خراوەتە ڕوو لە ئەگەری بونی پشوو لەو ڕۆژەدا ئەوا دەبێت ڕۆژانی دوایی چالاکی ژینگەی ئەنجام بدرێت و دەبێت ئەویادە لەبیر نەکرێت. پاراستنی ژینگەو ڕاهێنانی فێرخوازان لەسەر خزمەتکردن و ڕێزگرتن لە ژینگەی کوردستان، یەکێکە لەو ئەرکانەی کە پێویستە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن بایەخی گرنگی پێبدات و فێرخواز هەر لەسەرەتای تەمەنیەوە ڕابهێنرێت لە سەرپاراستنی ژینگە