هەڵمەتی واژو کۆکردنەوە دژی هەژماری من، دەستی پێکرد

(0) / / فایلی تایبەت / ڕوانگه هەژماری من کوردستان


Mar 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە _ دەستەی مامۆستایانی نارازی لە گەرمیان و سلێمانی هەڵمەتێکی واژو کۆکردنەوەیان دژی پرۆژەی هەژماری من، ڕاگەیاندووە و یەکێک لە ئەندامانی دەستەکەش ڕایدەگەیەنێت: دەیانەوێت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێەجێ بکرێت و مووچەخۆران لە ڕێگەی بانکە حکومیەکانەوە مووچە وەربگرن نەک لەڕێگەی بانکی ئەهلییەوە.

دڵشاد ساڵح، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان، ڕایگەیاند: وەک دەستەی مامۆستایانی نارازی گەرمیان و سلێمانی ئەم کەمپینەیان راگەیاندوە بۆ رەتکردنەوەی ھەژماری من .

وتیشی: مەبەست لەم کەمپینە ئەوەیە بریارەکانی دادگای فیدرالی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و ھەمو فەرمانبەران ببنە خاوەن ھەژماری بانکی خۆیان لە یەکێک لە بانکە فیدراڵیەکانی ڕەشید و ڕافیدەین، نەک بانکە ئەھلیەکانی کوردستان، کە ھیچ متمانەیەکی ناوخۆ و دەرەکیان نیە،

دڵشاد ساڵح، باسی لەوەشکرد: لەئێستادا  فەرمانبەران و مامۆستایان پۆ هەڵمەتەکە زۆر بە پەرۆشەوە دێن بۆ واژۆ کردن، چونکە پەیوەندی بە ژیان و ئایندەی خۆیان و منالەکانیانەوە ھەیە و  وە بەدەمەوەهاتنی مووچەخۆران بۆ هەڵمەتەکە لە ئاستێکی زۆر باشدایە.

ئەندامەکەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان،  ڕونیشی کردەوە: کە بەنیازن لە ڕۆژانی داھاتودا  سەرجەم شارەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، لەم هەڵمەتەدا بەشداری پێ بکەن  و لە کۆتاییدا ھەمو واژوەکان ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی و دادگای فیدرالی عێراق دەکەن و ھەر یەک بە وێنەک.

دڵشاد ساڵەح، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕای گەرمیان، باسی لەوەشکرد: ھەژماری من ھیچ ئعتیبارێکی نیە لای ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وە بانکێکی ئەھلی و شەخسیە ،تەنانەت بەوە ناوی ھاتوە کەوا ھی کوڕی بەرپرسێکی باڵای پارتیە، ئیتر ئەوان چۆن متمانەی پێ دەکەن تا موچەی خۆیان لە بانکی کەسێکی وا دابنێن کە چەندین ساڵە غەدر لە فەرمانبەران و ماڵ و مناڵیان دەکات .